ڕانان
خوێندنەوە و پێداچوونەوەی کتێب.

هاواری من: بەڵگەنامەیەک لەسەر سەدەیەک لە نادادی
من مرۆڤێکی ترسنۆکم، ئەگەر ترسنۆک نەبام، زۆر توندتر دەهاتمە گۆ. ئەم وتەیەی “یەشار کەمال” کلیلێکە بۆ تێگەیشتن لە کەسایەتیی ئەو ڕۆماننووسە(لە ڕاستەیەکدا دوو جار ناوێک جوان نییە دووبارە بێتەوە).

شێرزاد حەسەن، لە گڵکەندەوە بۆ جەنگاوەری ڕۆشنایی، تێڕامانێک لە کتێبی “لەسەر بنجی خۆم نەڕوامەوە”
هەندێک مرۆڤ هەن کە ئاسایی لە ژیان دەژین و ژیان ڕێدەکەن و تێدەپەڕن. هەندێکیش هەن کە لە ژیان دەژین و دەبنە بەشێک لە وێژدانی سەردەمەکەیان و دەبنە ئەستێرەی نیشتمان. شێرزاد حەسەن لەو جۆرە مرۆڤانەیە.

بێژنگکردنێک بۆ “وشەنامەکەی” مامۆستا جەمال نەبەز
بەر لە هەر شتێک، جێی خۆیەتی دەستخۆشی لە ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی جەمال نەبەز بکرێت کە ئەرکیان کێشاوە و ئەم بەرهەمەیان، “وشەنامەکی ئیتیمۆلۆژیای زمانی کوردی“، بە چاپ گەیاندووە؛ پەرتووکێک کە ساڵانێکی زۆرە وەک