
سامان ساڵح فەرەج
مامۆستایە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، خوێندكاری دكتۆرایە لە كۆلێژی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی سلێمانی. تایبەتمەندە لە سیستەمە سیاسییەكان و سیاسەتی گشتیی. ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و كۆمەڵەی زانستە سیاسییەكانی كوردستانە. ڕاهێنەری پێشكەوتووە لە ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی لە پڕۆگرامی چاكسازیی لە خوێندنی تەكنیكی و ڕاهێنانی پیشەیی، هەروەها ڕاهێنەری نیشتمانیی ڕێگەپێدراوی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتیی (ILO) یە. نووسەری كتێبیی “نۆهەمین كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ناساندن و شیكردنەوە. لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕە كوردییەكان وتارە ڕۆژنامەوانییەكانی بڵاودەكاتەوە. سەرنووسەری ڕۆژنامەی “گەشەپێدان” بووە. بەڕێوەبەری ڕێكخراوی كورد-ماد بۆ گەشەپێدانی كەلتوری و دیموكراسییە.
٢٠٢٦

حوکمڕانی لەنێوان ڕەوایەتیی سیاسی و باڵادەستیی تەکنیکیدا؛ سەرنجێک لەسەر “پڕۆژەی ڕووناکی” و گۆڕانی پارادایمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا
لەم سەردەمەدا، وزەی کارەبا تەنیا خزمەتگوزارییەک بۆ ڕووناکی نییە، بەڵکوو گۆڕاوە بۆ مەرجێکی بنەڕەتی و بێ چەندوچۆنی ئەخلاقی بۆ بەردەوامیی ژیان و کەرامەتی مرۆڤ.
٢٠٢٤

سەرژمێریی، ونكردنی ناسنامە و پرسی كورد لە عێراق دا
وابڕیارە لە 20 ی تشرینی دووەمی 2024، حكومەتی عێراق لەسەرتاسەری وڵاتدا، بە هەرێمی كوردستان-یشەوە سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان ئەنجامبدات.


