
محەمەد شوانی
نووسەر و ئەکادیمییە، تایبەتمەندە لە زانستی کۆمەڵناسی و پسپۆڕی وردی ئەنترۆپۆلۆجیای کەلتورییە. نووسەری کتێبی “سۆسیۆلۆژیای چینە کۆمەڵایەتیەکان” و “سەرەتایەک بۆ توێژینەوەی زانستی لە کۆمەڵناسی” و” بنچینەکانی ئەنترۆپۆلۆژیای گشتی”ـە. زیاتر لە بیست توێژینەوەی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی لە گۆڤار و قەبارە ئەکادیمییەکان بڵاوکردۆتەوە، لە رۆژنامە و ماڵپەڕە کوردییەکانیش بابەت و توێژینەوە بڵاودەکاتەوە. تاوتوێ و سەرپەرشتیاری دەیان نامەی ماستەر و دکتۆرای بە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێراندا کردووە. لە دەیان کۆنفرانسی زانستی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بەشداری کردووە. جگە لە زانکۆی سەلاحەدین، لە زانکۆکانی کەرکوک و کۆیە و سۆران وانەی گوتوەتەوە . ئێستا پرۆفیسۆرە لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر.
٢٠٢٤

ژینگە لە کلتوری کۆمەڵگە و پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی نەوەکانیدا
مرۆڤ بەرهەمی پڕۆسەی پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەکەیەتی، واتە بەرهەمی ئەو سیستەمە پەروەردەییەیە،کە لە کۆمەڵگەکەیدا پێش لە دایکبوونی وەکوو قاڵبێکی کلتوری ئامادە کراوە، تا لەچوارچێوەیدا شێوە بگرێت.

